لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
بە پێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ھەروەھا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگھێشتی بارزانی کرد بۆ سەردانیکردنی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.